درامای كۆری دۆبلاژكراوی كوردی (دۆنگ یی) ئەڵقەی 11
چیرۆكی دراما
جه‌نگ
سه‌ركێشی
خۆشه‌ویستی
تاوانكاری
================
كورته‌ 
دۆنگ یی (بە ھانگۆل: 동이؛ بە ھانجا: 同伊)، زنجیرەیەکی مێژوویی و ڕۆمانسییە لە ساڵی ٢٠١٠ لە کۆریا بەرھەمھێنرا، و لە ھەمان ساڵی پلەی یەکەمی وەرگرت بەھۆی ئەوەی کە زۆرترین بینەری ھەبوو لە کاتی‌ پەخشکردنیدا لە کۆریا‌. زنجیرە درامای دۆنگ یی لەلایەن ((Media ART Production)ـەوە ئامادەکراوە. (دۆنگ یی) درامایەکی مێژووییە، گێڕانەوەی چیرۆکی پاشا (سوکجۆنگ)ی نەوەی جۆسۆنـی کۆریاـیە، کە ئاشقی (دۆنگ یی) دەبێت و (دۆنگ یی)ـش یەکێکە لە کارەکەرە سادەکانی کۆشک‌ و دەبێتە جێگەی سەرنجی پاشا (سوکجۆنگ) و بەتەواوی ھۆگری دەبێت. (دۆنگ یی) ھەر لە سەرەتای چوونە ناو کۆشکی شاھانەوە،‌ لەلایەن شاژنە (لنھیۆن)ـەوە رووبەرووی چەندین گرفت دەبێتەوە ‌لەبەرئەوەی (دۆنگ یی) سەر بە خێزانێکی ھەژارە رقی لێیەتی. ھەروەھا لەلایەن کارەکەرێکی تری کۆشکەوە کێشەی زۆری بۆ دروستدەکرێت چونکە ئەوان خەونیان ئەوەیە لەو شوێنە کاربکەن کە (دۆنگ یی) ھەر لە ‌سەرەتای کارکردنیەوە وەریگرتووە. ئەم زنجیرە درامایە چیرۆکی خۆشەویستییەکی رۆمانسی‌ و وێناکردنی ژیانی کۆریـیەکانە لە سەردەمی پاشا (جۆسۆن)‌ و ناساندنی دابونەریتی کۆرییەکانە لەو سەردەمەدا، ھاوکات پیشاندانی چۆنێتی بەڕێوەبردنی دەوڵەتە لەلایەن پاشاوە لەو سەردەمەی کۆریادا.
===============
لێره‌وه‌ فیلمه‌كه‌ ببینه‌
جار خوێندراوەتەوە

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

keyboard_arrow_up

جميع الحقوق محفوظة © images Kurd

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...